ڕۆحانی: حەوتەی داهاتوو کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستپێدەکات

(0) / / جهان / زایەڵە کۆڕۆنا ئێران ڕۆحانی ڤاکسین


Feb 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە حەوتەی داهاتوو کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتەکەی دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا ڕایگەیاند کە لە پڕۆسەی کوتانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا کارمەندانی تەندروستی، بەساڵاچووان و کەسانی نەخۆش لە ئەولەویەت دان.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران ٨٤ میلیۆن دانیشتووی هەیە و پێویستی بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی زۆر هەیە و هەر بۆیە بەرهەمهێنانی ڤاکسین کاری لەپێشینە دەبێت و کاری ڤاکسینەکردنیش پڕۆسەیێکی درێژخایەنە و پێویستی بە زیاتر لە شەش مانگ هەیە.
هیوای ئەوەشی خواست کە ساڵی داهاتوو بەستێن لەباربکرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی بەهار یان هاویندا ڤاکسینی بەرهەمی ناوخۆی وڵات بگاتە دەستی هاووڵاتیان.
رۆحانی ڕاشیگەیاند کە بە هۆی درێژخایەن بوونی پڕۆسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسین و کوتانی هاووڵاتیان دەبێ تا ساڵێکی دیکەش ڕێوشوێنی تەندروستی بگرنەبەر بۆ ئەوەی تووشی کۆڕنا نەبن.
کۆتایی/.