شەپۆلى سەرما و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما تا دووشەممە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەولێر سلێمانی بەفربارین


Jan 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
شارەزاى کەشناسى دیارى عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلى سەرما و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما بەتایبەتى لە شەودا هەتا رۆژى دووشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت و شارەکانى هەرێمى کوردستان زیاتر کاریگەر دەبن بە دابەزینى پلەکانى گەرما.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سادق عەتییە وتیشى، شەپۆلى باران بارین لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و بارینى بەفر لە بەرزاییەکانى ئەو شارانە هەتا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوام دەبێت و پێشبینى ئەوەش دەکرێت کە بەفربارین ناوچە نزمەکان و سەنتەرى شارى سلێمانى لە بەرەبەیانى رۆژى هەینى، بگرێتەوە.
ئاماژەشى بەوە کرد کە پێشبینى ئەوە دەکرێت لە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە شەپۆلێکى تەم شارى سلێمانى و چەند ناوچەیەکى شارى هەولێر بەتایبەتى باکورى هەولێر و شارى دهۆکیش بگرێتەوە.
کامەران کەریم