ڕێکەوتنێکی ژێربەژێرى نێوان گروپێک لە هەرێمی کوردستان و بەغدا
(0)
پەرلەمانتارێکی سەر بە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێککەوتنی ژێربەژێرى نێوان گروپێک لە هەرێمی کوردستان و بەغدا ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هۆشیار عهبدوڵڵا پهرلهمانتارى كورد له بهغدا له تویتێكدا ئاشكرای كردوه "هۆکاری سەرەکی نەگەیشتن بە ڕێکەوتن لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، ڕێکەوتنێکی ژێربەژێر هەیە لە نێوان گروپێک لە هەرێم و گروپێک لە بەغدا."
هەروەها نوسیویهتى "هەردولایان ڕێکەوتنیان هەیە لە سەرئەوەی نەهێڵن بگەنە ڕێکەوتن، لە ڕاگەیاندن هێرش دەکەنە سەر یەکتری، لە ژێریشەوە هاوڕان دۆخەکە وەک خۆی بهێڵنەوە، هەر کات دەرفەتێک هەبێ بۆ ڕێکەوتن تێکی ئەدەن."
تێبينيێك بنێرە: