تاران هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدای ئیدانە کرد

(0) / / ایران / زایەڵە تاران بەغفا ئێران


Jan 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدای بە هەنگاوێک بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق، ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: ئەم چەشنە کردەوە گوماناویانە دەبێنە هۆی نائەمنی و پشێوی لە عێراق و ڕێگە بۆ نەیاران خۆش دەکات و خزمەتگوزاریی حکوومەت بە هاووڵاتیان کەم دەکاتەوە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئێران بەردەوام پشتگیریی لە عێراقێکی سەقامگیر و ئارام و یەکپارچە کردووە و خوازیاری پێشکەوتنی ئەم وڵاتەیە.