شارەزایەکی سیاسی بۆ زایەڵە: پێکەوەبونی پارتی و یەکێتی لەبەغداد خواستێکی گشتیە

(0) / زایەڵە پارتی یەکێتی


Jan 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

شارەزایەکی سیاسی پێی وایە، پێکەوەبونی حیزبە سیاسیەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی لەبەغداد خواستێکی گشتیە .

سالار مەحمود، شارەزای سیاسی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، یەکڕیزی کورد و پێکەوەبوونی حیزبە سیاسییەکان لە بەغدا بە تایبەت یەکێتی و پارتی بووەتە خواستێکی گشتی و بەردەوام ڕەخنەش لە سەر حیزبەکان و دەسەڵاتدارانی هەرێم گیراوە کە بە پرسە لاوەکییەکانەوە خۆیان سەرقاڵ کردووە و زیاتر شەڕی پلە و پۆست و بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکان دەکەن و ماف و ئیمتیازاتی خەڵکی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراق پشتگوێ خراوە.

وتیشی، ئەم ململانێ و ئاڵۆزییە سیاسییەی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 زیان بە بەرژەوەندییەکانی کورد لە عێراق دەگەیێنێت.

کامەران کەریم