پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکدا گرت
(0) /
لە سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ھەبوو.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى كوردسات ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرت کە فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى هه‌بووه له لایه‌ن دادگاى به‌رایى شاره‌زوره‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى به‌رایى شاره‌زور بەنووسراوی ڕەسمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاگاداركرده‌وه له‌فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلێک، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو لەماوه‌یه‌كى كه‌مدا مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى كوردسات توانیان ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرن.
دواى ته‌واوکردنى ڕێكاره یاساییه‌كان ئۆتۆمبێلەکە ڕاده‌ستى دادگاى به‌رایى شاره‌زور ده‌كرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: