کۆچی دوایی تارق حەرب یاساناسی دیاری عێراقی

(0) / / عراق / زایلە تاریق حەرب زایەڵە


Feb 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

تارق حەرب یاساناسی ‏دیاری عێراقی جەڵتەی دڵ لێیدا و كۆچی دوایی كرد.‏

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، زیاد تارق، کوڕی تارق حەرب لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە ماڵەکەی ‏خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغداد کۆچی دوایی کرد."

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمیە بە خاکدەسپێردرێت.‏

تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، نووسەر و یاساناسێکی دیاری ‏عێراقی بووە و بەردەوام لەبارەی پرسە دەستووری و یاساییەكانی عێراق قسەی هەبووە.‏