نرخى مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگی یه‌ك
(0) /
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیدە ئەھلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لەمانگی رابردوودا له نێوان ١٥ هه‌زار بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠دیناربووە، هاوكات خشته‌ی كاركردنى موه‌لیده به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردوو ده‌بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیدە ئەھلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، لە راگەینراوێکیدا ئاشکرای کرد، نرخی كاره‌بای مۆ‌لیدە ئه‌هلییه‌كانی سلێمانى كۆبووەوە و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێیك كاره‌باى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (1) له نێوان ١٥ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگى رابردوو مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان ٣٠٦ بۆ ٣٣٥ کاتژمێر كاریان كردوه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیدە ئەھلییەکان، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و مۆ‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دوو فیده‌ركه نابێت مۆ‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.
لەبارەی کاتی کارکردنی مۆلیدەکانەوە راگەیەنراوەکە باسی لەوەکردووە، مۆلیدەکان به‌یانیان له‌كاتژمێر ٦ و ٣٠ی به‌یانى تا ٨ی به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها لە ١٢ی نیوه‌ڕۆ تا ١ی شه‌و کاردەکەن و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن.
هاوکات، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیدە ئەھلییەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاشکرایان کرد، لە پارێگای هەولێر نرخی کارکردنی مۆ‌لیدە ئەهلییەکان بە ١٧ هەزار دینار و لە پارێزگای دهۆکیش لە نێوان ٢١ بۆ ٢٢ هەزار دینار دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: