125 کوژراو و کەمئەندام لە ناو منداڵانی عێراق بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگ

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مین تەقینەوە منداڵ


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

یونسێف ڕایگەیاند 52 منداڵ لە عێراق لە 2021دا بە تەقەمەنی كوژراون و 73ی دیکەش كەمئەندام بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان (یونسێف) ڕایگەیاند: تەنها لە ساڵی 2021دا 52 منداڵ لە عێراق بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگەوە كوژراون و 73 منداڵی تر دووچاری لەدەستدانی بەشێك لە جەستەیان و "كەمئەندامی" بوون.
ئاشکراشی کرد؛ هەفتەی ڕابردوو چوار منداڵ لە دوو شوێنی عێراق بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگەوە كوژراون.
دوو منداڵی تریش دەست و قاچەكانیان لەدەستداون.
ئەو ڕێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ئەمانە حاڵەتی تاك و دەگمەنی مردنی منداڵان بە تەقەمەنی نین، چونكە لە ساڵی 2021دا 52 منداڵ لە عێراق كوژراون و 73 منداڵی تر دووچاری لەدەستدانی بەشێك لە جەستەیان بوونەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەركەوتنی پاشماوەكانی جەنگ و تەقەمەنیی نەتەقیوەوە.
یونسێف جەختدەكاتەوە: پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەرگرتن لە كاریگەرییەكانی تەقەمەنییەكان.