کەشناسی هەرێمی کوردستان: بەفرو باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەرێمی کوردستان


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواودەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە کات و شوێنی جیاجیادا. دەشڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواودەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە کات و شوێنی جیاجیادا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لەکات و شوێنی جیاجیادا بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری هەیە نمەباران ببارێت.
هەر ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە ئاسمانی هەرێم پەڵە هەوردەبێت و لە بەشی خۆرهەڵاتیش هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت. دەشڵێت، لەناوچە شاخاوییەبەرزەکان بەفر دەبارێت .
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم پەڵە هەوردەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، پێشبینیدەکرێت رۆژی دووشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشتر کەمێک بەرزدەبنەوە.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێم پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە بەرزبوونەوە و کەمێک بەرز دەبنەوە.
لەکۆتایی راگەیەنراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و هەوری تەواودەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
کامەران کەریم