مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: کورد سەرەتا لە ناوخۆ و دواتر لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هەوڵی ڕێککەوتن بدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا عێراق سالم حەسەن عەزیز


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی زانکۆ پێی وایە دەبێت سەرجەم لایەنەسیاسیەکان یەکدەنگ و یەکگرتووبن بەوشێوازە کاربکرێت کورد سەردەکەوێت .

سالم حەسەن عەزیز مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لە یارییەکانی ئەم جارەی عێراقدا دەبێت کورد هەوڵ بدات تەوافق لە نێو خۆیدا ئەنجام بدات، دواتر لە گەڵ لایەنەکانی تری عێراقدا هەوڵ بدات تەوافوق بکات بۆ ئەوەی بە کارتێکی بەهێزەوە بچێتە ناو یارییەکەوە .

وتیشی: هەمووان باش دەزانین ئەگەر یەکگرتوو نەبین ناتوانین لە یارییەکەدا سەرکەوتووبین. چەند سەدەیەک پێش ئێستا هۆزانڤانی کورد ئەحمەدی خانی پێمان دەڵێت(گەر  مە هەبووایە اتفاقێک  تەکمیل دکر دین و دەوڵەت)، کەواتە دەبێت سود لە ئەزموونی ڕابردوو  وەربگرین بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باش بۆ  نەتەوەکەمان مسۆگەر بکەین، چونکە دەزانین هەم ڕابردوو هەم گەلانی تری دونیاش بە ململانێی تایبەت گروە لە ژیان نابەینەوە. دەبێت بەرژوەندی گشتی گەلە ستەمدیدەکەمان بخەینە پێش بەرژەوەندی حزبی ئینجا دەتوانین هەنگاوی سیاسی باش ببڕین و ئایندەیەکی باشتر بۆ خەڵک مسۆگەر بکەین.

ڕونیشیکردەوە: چونکە خەڵکی بەش مەینەت دەنگی بە ئێوە داوە  کە نوێنەرێکی ڕاستەقینەی ئەوان بن ژیان وگوزەرانیان بۆ چاک بکەن، ئەو داهاتەی کە لە هەرمێدا هەیە شەفافانە بۆ خەڵک و پرۆژە خزمەتکارییەکان سەرف بکرێت، نەک کۆمەڵێکی کەم بۆ خۆیان ئەو خێروبێرە بەرن .

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو: کەواتە دەبێت سیاسیەکان سود لە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتووەکان وەربگرن بزانن چۆن توانیویانە ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان و میللەتەکانیان مسۆگەر بکەن ئەمانیش هەمان ڕێچکەی ئەوان بگرنەبەر . خوێنی ئەو هەزاران شەهیدە بە فیڕۆ نەدەن کە گیانی خۆیان بۆ نەتەوەکەیان بەخشیوە . لە کوتایدا دەڵین وەک کابرایەک حەوت منداڵەکەی بانگکرد سەرو شوڵی پێدان بە ئاسانی شکاندیان دواتر وتی کێ دەتوان ئەم حەوت  شوڵە بشکێنێ هەوڵیان دا نەیانتوانی، باوکیشی وتی ئەگەر یەکگرتووبن دەتوانن بەرنگاری دوژمن ببنەوە و سەربکەون .

کامەران کەریم