وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەردانەکەی سەردار قائانی بۆ هەولێر دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە قائانی هەولێر


Feb 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەردانەکەی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ هەولێر، وتی: سیاسەتی بنەمایی ئێران هەوڵدان بۆ یەکگرتوویی، تەبایی و یەکپارچەیی عێراق و ئامادە بوون و بەشدار بوونی هەموو گرووپەکان لە پێکهاتەی حکوومەت دایە.
 بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی ئەم حەوتەیەی خۆیدا، سەفەری فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی بە هەوڵدان لە پێناو تەبایی و یەکگرتوویی هەموو پێکهاتەکان وەسف کرد.
 هەروەها سەبارەت بەم دیدارە ڕایگەیاند: سیاسەتی بنەمایی ئێران هەوڵدان بۆ تەبایی و یەکگرتوویی لە عێراق و ئامادە بوون و بەشدار بوونی هەموو گرووپەکان لە پێکهاتەی حکوومەتدا بووە و لە پێناوی ئەم ئامانجەش لە هەموو دەرفەت و هەوڵەکان کەڵکمان وەرگرتووە و کەڵک وەردەگرین.
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا وتی: ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی و ئاسایشی عێراق بۆ ئێران بابەتێکی گرینگ و جددییە و هەروەها سنوورەکانی ئێران و تورکیا چەندین سەدەیە سنووری ئەمن و ئاشتی و ئاسایشن و پەیوەندییەکانی ئێمە بە تەواوەتی ئاسایین و لە ئاژاوە جێئۆپۆلێتییەکان دوور بووە .لە هەندێک بابەت دا ڕوانگەکانمان لە یەکتر نێزیکە و هەمیشە هەوڵمان داوە پێ لە سەر ناکۆکییەکانمان دابنێین.