داهاتی نانەوتیی هەرێم گەیشتووەتە %40
(0)
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژی كوردستان ئاشکرایکرد، ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی %40ی داهاتی حکومەت نانەوتی بووە و دەشڵێت، حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام بێت ئه‌وه داهاتی نانه‌وتی و داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه و بوودجه‌ی كوردستان ده‌كات.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، د. ئاراس قادر خۆشناو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژی كوردستان و پسپۆڕی بواری دارایی (شەممە 6ی شوباتی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "هه‌وڵی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌و پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان له حكوومه‌تی عێراق ڕۆیشتووه مادده‌كانی پێوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت، هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كوردستان له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی بوودجه‌ی له عێراقه‌وه بۆ هاتووه %10 نه‌بووه، زیاتر پشتی به داهاته‌كانی خۆی به‌ستووه، ئه‌وه‌ش وای كرد پاشه‌كه‌وتی مووچه بە ناچاری پێڕه‌و بكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ساڵی ڕابردوو داهاتی حكوومه‌ت نزیكه‌ی %40 داهاته‌كه‌ی له بەشی نانه‌وتییه به‌ده‌ستی هێناوه، گرنگه ئه‌مساڵیش حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت له زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی سروشتی زیاد بكات، نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی به‌رز بكاته‌وه، تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی، ئه‌گه‌ر دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێشه‌وه به‌شی ئه‌وه ده‌كات 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات، نه‌وت نرخی یه‌ك به‌رمیلی بۆ 60 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه له چه‌ند مانگی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته 65 دۆلار".
باسی لەوەشکردووە، "له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی حكوومه‌تی كوردستان و عێراق نه‌گەیشتنه ڕێكکه‌وتن، حكوومه‌ت پلانی هه‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه بوودجه‌ی ساڵی 2021 هه‌بێت له كۆتاییی ئه‌م مانگه له دووای په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی عێراق پڕۆژه بوودجه‌ی كوردستان داده‌ندرێت، پێشنیاری ئێمه بۆ بوودجه‌ی 2021 كوردستان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی بوودجه‌ی پڕۆگرام بێت، له ساڵێكدای تۆ ده‌ته‌ویت چی بكه‌ی حكوومه‌ت قه‌رزار نه‌بێت، شه‌فافانه مانگانه چه‌ند داهات هه‌یه به كۆی گشتی داهات له نه‌وت و باج و ده‌روازه بازرگانییه‌كان و ناوخۆ، ته‌واوی داهاته‌كان، بچێته خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كاتێك مانگانه داهات به‌ده‌ست هاتوو ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت به بڕوای ئێمه هاووڵاتییان ڕه‌زامه‌ند ده‌بن، پێمان باشه %70 داهاتی مانگانه بۆ مووچه دابین بكرێت، به‌گوێره‌ی به‌شكردنی سه‌دیی مووچه دابه‌ش بكرێت 30 ڕۆژ جارێك، %10 بۆ كاروباری حكوومه‌ت بێت، %20 بۆ پڕۆژه‌كان".
تێبينيێك بنێرە: