هەمدیسان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كرایەوە

(0) / / عراق / زایلە زایەڵە عێراق بەرهەم ساڵح


Feb 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەبڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2022 دەڵێت، بەهۆی كۆتایی هاتنی ماوەی دەستووریی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەپێی ماددەی (72/ دووەم/ ب)ی دەستوور و پشتبەست بە ئەحكامی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ژمارە (8)ی ساڵی 2012 بڕیاردرا بە بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.