لە سلێمانی ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا
(0) /
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ئۆتۆمبێل خۆی ده‌كێشێت به‌بلواری نێوان شه‌قامه‌كانداو دواتر ته‌قه ده‌كات‌و هه‌ڵدێ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌تن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداكه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كەدا گرت.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی‌یه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تبار (ه، ب، ك) له‌دایكبووی 1994 دانی به‌تاوانه‌یكدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (495) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: