ئاگادارکردنەویێک بۆ خاوەنکاران لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەندروستی سلێمانی ڤاکسین


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر خاوەنکارێک  ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەپێی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێتەوە لە بەرواری ( ١٠ - ٢ - ٢٠٢٢ ) بەدواوە هەر خاوەن کارو بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن و  ڕایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت وناسنامەی  تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی  بەشی چاودێری تەندروستی  پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و کاتی ڤاکسینیان پێ بێت بەپێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕای ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە.

کامەران کەریم