ئایەتوڵڵا: لاپەڕەیێکی نوێی لە هاوکاریی لەگەڵ دراوسێکان هەڵدەدەینەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڕەئیسی ئابووری


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە تاران نیازپاکی و  ڕاستبێژیی خۆی لە پتەوکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان سەلماندووە ڕایگەیاند کە تاران بە دوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیێکی نوێییە لە پێوەندیی لەگەڵ دەورووبەری.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە کۆبوونەوەیێک لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە تاران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ڕەوتێکی نوێی لە بواری دیپلۆماسی هەڵبگرێت و لاپەڕەیێکی نوێ لە هاوکاری دوو و چەند لایەنە بە تایبەت لە دەورووبەری خۆی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچە و جیهان و دابین کردنی پێویستییەکانی بەرانبەر هەڵبداتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ئاماژەی بەوەش دا کە چوونەبواری جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین و پەیماننامەی هاوشێوە لەگەڵ ڕووسیا و پتەوکردنی هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ئابووریی ئۆراسیا و بوونە ئەندامی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای بە چەند بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ماوەی دوایی ناودەبرێت.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هەنگاوی گرینگ و کاریگەر لەپێناو بەرزکردنەوەی پێوەندیەکان لەگەڵ دراوسێکان لە ڕێگای سەرمایەدانان لە بەندەرەکان و ڕێگاکانی تڕانزیتی نراوە کە ڕێگای پەرەپێدانی بەرفرەکردنی هاوکاریی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی دەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند چالاک کردنەوەی دیپلۆماسیی ئابووریی بە ئەولەوییەتدان بە شەریکە ئاسیاییەکان کاری لەپێشینەوەی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.