دەستگیرکردنی پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی نزیک قەڵای شێروانە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە قەڵای شێروانە کوشتن


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی نزیک قەڵای شێروانە پۆلیس پێنج کەس دەستگیردەکات.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری  وتەبێژی پۆلیسی  گەرمیان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەبەرواری 2/2/2022 تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م -غ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناحییەی  ڕزگاری سەربەقەزای کەلار لەنزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوەدوای لێکۆڵینەوە و سود بینین لەکامیرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو پێنج کەسیان دەستگیرکرد لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کامەران کەریم