13چەكداری داعش لە شاری بەغدا دەستگیركران

(0) / داعش عێراق بەغدا


Feb 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی ژمارەیەک چەكداری داعشی لە شاری بەغدا راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  هاتووە، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی و هەواڵگری بەغدا، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا 13 چەكداری داعشیان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای شاری بەغدا دەستگیركرد، كە بەگوێرەی ماددەی 4ی یاسای تیرۆر داواکرابوون.

وەك لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "لە کاتی لێكۆڵینەوەكان چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە لە كەرتەكانی كەركووك، نەینەوا، باكووری بەغدا و دیجلە كاریان كردووە و هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیلیان كردووەتە ئامانج".

هەر بەپێی راگەیێندراوێکی ئاژانسەکە، بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان و رێگاکانی دەرەوەی بەغدا، هێزەکانیان توانیویانە دوو چەکداری داعش لە دوو بازگە دەستگیر بکەن کە بەپێی مادە 4ی تیرۆر داواکرابوون.