زێباری لە کاردانەوە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی: ئەوان سەرۆکێکی بەهێزیان بۆ عێراق ناوێت

(0) / / کردستان / زایلە هۆشیار زێباری فیدراڵی پارتی


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

هۆشیار زێباری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگەیاند، ئێمە رێز لە بڕیاری دادگا دەگرین، بەڵام ئەوەی کە کراوە ستەمە و بڕیارێکی هەڕەمەکی بوو لە دادپەروەریدا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هۆشیار زێباری گوتی "رۆژێکی غەمگینە بۆ عێراق، ژیان لە خاڵێکدا ناوەستێت و بەردەوام دەبێت، ئەو عێراقەی کە ئێمە تێکۆشانمان کرد لە پێناویدا تا ببێتە دەوڵەتێكی دادپەروەر، کاتێک خۆم پاڵاوت بۆ سەرۆکی کۆمار تەواوی مەرجەکانمان تیێدا بوو، نووسراوی فەرمی تەواوی دەستەکانی نەزاهە و خویندنی باڵا و دادگای تاوانەکان هەیە کە رازیبوون بە خۆکاندیدکردنی ئێمە.

زێباری ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن چوار پەرلەمانتارەوە تانە لە خۆکاندید کردنی دراوە کە سێ لەو پەرلەمانتارانە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون.

گوتیشی: "بڕیارێکی ستەمکارانەیە و دەبوو دادگای فیدراڵی بە رەهەندێکی جیاوازترەوە سەیری ئەم بابەتەیان بکردایە، ئەوان سەرۆکێکی بەهێزیان بۆ عێراق ناوێت، کەسێکیان ناوێت کە شارەزایی هەبێت، هەموو ئامانجیان پەکخستنی ئێمە بوو".