1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جوانکاری تاتۆ


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

دوو خاوەن پیشە کە هاوڵاتی ئێرانین دوور لە ڕێنمایەکانی لیژنە لەماڵدا کاری جوانکاری وتاتۆکردنیان ئەنجامدەدا لەلایەن لیژنەوە سزای غەرامەیان بۆکرا ودواتر ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنە هاوبەشەکانی  قایمقامەتی هەڵەبجە  ڕایگەیاند، لەدرێژەی کارووچالاکیەکانی لیژنەی ئاراشتگاکان سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت  سەردانی هەریەک لە ئارایشتگاکانی( ســـــــنە ، گوڵ بیـــووتـــــی ،  یـــاران ) کرائاگادارکردنەوەی ئارایشتگای( سنە ) تەواو کردنی مۆڵەتی پیشەی و دانانی کامێرای چاودێری و هەروەها ئارایشتگای ( یاران) ئاگادارکرایەوە بە لابردنی دەرگای زیادە لەناو ئارایشتگاکەی ،  لیژنەکە سەردانی دوو خاوەن پیشەی کرد کە لەماڵەوە کاریان دەکرد کە خاوەنەکانیان هاوڵاتی وڵاتی ئێرانن دەست گیرا بەسەر ئەو مەوادانەی کە لە بواری ئارایشت بەکاری دێنن هەروەها دەست گیرا بەسەر جیهازی تاتۆ لەلایەن یەکێک لەو خاوەن پیشانە ئیشی بۆ هاوڵاتیان دەکرد بەبێ هیچ مۆڵەتێکی تەندرووستی وسزای غەرامەی ئاڕاستەکراو ڕوبەڕوی سزای یاسای دەکرێتەوە .

کامەران کەریم