دیداری سەرۆکی کۆمەڵگەی زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ ئێران شوشتەری


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

د. محمد حەسەن مورادی سەرۆکی کۆمەڵگەی زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لەم دیدارەی رۆژی چوارشەمە بەرواری 16ی شوباتی 2022ی زاینی، کە مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، د.حسێن رەزوان سەرۆکی زانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان(بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس) و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی زانکۆی سلێمانی تێیدا بەشدار بوون، دەربارەی زەمینەی هاریکاریە زانستی و زانکۆییەکان بە تایبەت کۆمپانیاکانی "دانش بونیان" ی نێوان زانکۆی سلێمانی لەگەڵ زانکۆی بوعەلی سینا و کۆمەڵگەی زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.