وێستگەیەکی بەنزیـــن لە سەیـــدســادق  داخرا و بەنزینەکەیان پێ گەڕاندنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین سەید سادق


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وێستگەیەکی بەنزیـــن لە سەیـــدســادق  داخرا و بەنزینەکەیان پێ گەڕاندنەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لیژنــە هاوبەشەکــانی قائمقامێتی قــەزای سەیـــدســادق  ســەردانی وێستگەکانی سوتەمەنی (بەنزیــن) لە سنوری قەزای سیدصادق کرد و پشکنینـــی کـــوالێتـــی و جــۆریــان بۆ ئەو سوتــەمــەنیانەکــرد کە لە وێستگەکانیان دا دەیفرۆشن بە شۆفێران و هاووڵاتیـــان .

وتیشی، پاش  وەرگرتنی نمونــەی سوتەمەنی لیان بە مــەبەستی پشکنین  لـــە ئەنجـــام دا دەرکەوت کە بەنزینخانــەی( سەردەم ) بەنزینی جــۆری نۆرماڵی (گونجـــاو) نیە بۆ بەکارهێنان و لە پشکنین دەرنەچوون ، ڕاستەخۆ بەنزینەکەی گەڕاندەوە و خەزانەکەیان پێ بەتاڵکراون و شوێنەکەیان داخست  .

کامەران کەریم