هەولێر: جارێكی دیكه‌ عێراق ناردنی 200 ملیارەکەی   دواخستووە

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی پارە موچە


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت کە جارێكی دیكه‌ عێراق ناردنی 200 ملیارەکەی   دواخستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەم  ڕوونکردنەوەی بڵاو کردەوە: جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە.
هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئه‌مرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی  ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.
کامەران کەریم