جوتیار عادل پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی: حکومەتى هەرێم پابەندە بە رێککەوتن و گرێبەستە نەوتییەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە جوتیار عادل هەرێمی کوردستان نەوت گاز


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە پابەندە بە رێککەوتن و گرێبەستەکان، ئەوەش دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى کەرتى نەوت و غازى هەرێم

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى، وتى "کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیادەکەینەوە کە پابەندین بە رێککەوتنەکانمان بەرانبەریان و گومان لە هیچ رەفتار و بریارێکى خۆمان ناکەین لە کەرتى نەوتدا، ئەو بڕیارانەى داومانە دەستورى و یاسایین و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامین لە گفتوگۆ." 

وتیشى: "ئێمە ئامادەبووین بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان رادەستى بەغدا بکەین، دواتر چاودێرى دارایی هاتە هەرێم و وردبینى کرد لەو بارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەى ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کۆسپ لە بەردەم هەردوو حکومەت دروستدەکات."

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: "پابەندین بە رێککەوتنەکانمان لەگەڵ بەغدا، هەموو رێکارە دەستوریی و یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکان و پاراستنى رێککەوتنەکان و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان." 

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ