لەم قەزایە دەست بەسەر دەرمانی ماوەبەسەرچوودا دەگیرێت
/
اجتماعی
/
زایەڵە
دەربەندیخان
دەرمان
قایمقامیەتی دەربەندیخان دەستی بەسەر دەرمانی ماوەبەسەرچوودا دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری کردنی دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگەکان لە قائیمقامێتی قەزای دەربەندیخان لەپاش گەڕان و بەدوادا چونیاندا توانیان لەم نۆرینگەیە دا دەست بگرن بەسەر بڕێک دەرمانی بەسەرچوو لەگەڵ دەرمانی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان و لەگەڵ سەرپێچی خاوەن نۆرینگەکە لەدانانی دووکەس بەکارکردنیان لەنۆرینگەکە و نەبونی بڕوانامە یان کارتی کارکردن لەبەرام بەر ئەم سەرپێچیانە هەستان بەداخستنی نۆرینگەکە ،هەرلەدرێژەی گەڕانیاندا توانیان لەسێ نۆرینگە ی تردا دەست بگرن بەسەر بڕێکی تر لە دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان،کەدەبێت لەژێرچاودێری دکتۆری دەرمانخانەدا بەدرێت بەنەخۆشەکان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: