بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک: چه‌كدارێكى زۆری داعش له‌سوریاوه‌ گه‌یشتنه‌ عێراق

(0) / اجتماعی


Feb 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک مەترسیەکانى دوبارە سەرهەڵدانه‌وه‌ى داعش ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جموجۆڵی داعش بەشێوەیەک زیادیکردوە، هێزە عێراقیەکان کەوتونەتە حاڵەتی بەرگری‌و هێزەکانی داعش لەحاڵەتی هێرشکردندان".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جموجۆڵی داعش بەشێوەیەک زیادیکردوە، هێزە عێراقیەکان کەوتونەتە حاڵەتی بەرگریی‌و هێزەکانی داعش لەحاڵەتی هێرشکردندان".

ده‌شڵێت:"داعش هێزێکی زۆریان لەسوریاوە بۆ عێراق هاتوەو ڕۆژانە پەلاماری دەزگا ئەمنیەکان دەدەن، تائێستا زەوییان بەدەستەوەیە، شانەی نوستوو ڕاگەیاندنیان هەیە".

عەمید سەرحەد بۆ دەنگى ئەمریکا قسەیکردوەو وتویەتى:"سنوری نێوان عێراق‌و سوریا کۆنترۆڵنەکراوە، داعش بەئاسانی هاتوچۆ دەکات، هێزە عێراقیەکان قورساییان خستوەتە ناوشارو شارۆچکەکان، لەکاتێکدا گوندو دەشتاییەکان هێزی پێویستیان تێدانییەو داعش بەکاریاندەهێنن".

ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "داعش بەردەوام گۆڕانکاریی لەفەرماندە سەربازیەکانیدا دەکات، تا دەزگا ئەمنیەکان زانیاریان نەبێت لەسەریان، هەندێککاتیش گۆڕانکاریەکان بۆ ئەوەن، نەک لینک لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکاندا دروستبکەن، بەردەوام گۆڕانکاری لەکەتیبەکانی ئەندازیاریشدا دەکەن، ئەوان تاکتیکی خۆیان گۆڕیوە، ئەزمونی باشیان هەیە لەشێوازی شەڕو خۆپاراستن‌و هێرشکردنیش".

به‌وتەی عەمید سەرحەد، "شانە نوستوەکانی داعش بەناسنامەی ساختەوە، دزەیانکردوەتە نێوشارو شارۆچکەکان، چونکە ئەو ناوچانە بۆ ئەوان جێی گومان نین، کاتێک داعش توشی شکست بوو، دەرفەتی قۆستەوەو خەڵکێکی زۆری ناردە ناو شارەکان، ئێستا ئەوان سود لەو شانانە بۆ قۆستنەوەی دەرفەت دەبینن"