پرۆژەیەکی نوێ بۆ خزمەتی مامۆستایان ڕاگەیەنرا

(0) / / گفتگو / زایەڵە مامۆستایان گەرمیان


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەمەبەستی خزمەت کردن و کارئاسانی کردن بۆ مامۆستایان کۆمپانییای قەیوان بەهاوکاری لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پرۆژەیەکی نوێ دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە کە بریتییە لە داشکاندنی نرخی کاڵاو شتومەک و خواردەمەنی و چەند کاڵایەکی دیکە بۆ مامۆستایانی سنورەکە  لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحییەکانی دەوروبەری.
کیفاح ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەندامی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەو پرۆژانەی کە ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی گەرمیان،  پێمان وایە خزمەتێک دەکات بەمامۆستایان لەم هەلومەرجە ناخۆش و پرلە قەیرانە بەتایبەت قەیرانی دواکەوتنی موچە و گرانی بازار و بارقورسی سەرشانی مامۆستایان لە زۆر رووەوە.
وتیشی: دوای ئەوەی لە گەڵ نەخۆشخانەی گەرمیان وتووێژو گفتۆگۆمان ئالۆگۆرکرد گەیشتینە ئەم دەرئەنجامەی کە ئێستا خراوەتە خزمەتی مامۆستایانی ئەندام لە رێکخراوەکەمان  کە داشکاندن بۆ هەر یەک لە( نەشتەرگەری 10٪ ، پشکنین 10٪ ، دەرمان 5٪ ) مامۆستایان کارتێکیان بۆ کراوە لە کاتی سەردانی کردن بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو کاتەکە بەکار دەهێنێ هەر وەها دەتوانێ بۆ منداڵ و خێزانیشی سوود لە داشکاندانە وەربگرێ و بەکاری بهێنێ بۆیان ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لە سنوری لقمان دەبێت.
کیفاح ئەحمەد عەبدوڵڵا ڕونیشی کردەوە: بەڵام مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەوێش چەندین خزمەتگوزاری زیاتر هەیە دەتوانێ سوودی لێ بەبینن وەک بەنزیخانە، مۆڵ، کافتریا و چێشتخانە ئەمە جگە لەوەی، پێشتریش لە شاری کەلار لە گەڵ تاقیگەیەکی ئۆتۆمبیل کارێکی تری لەم شێوەیەمان کردووە کە داشکاندنی تێدایە بۆ مامۆستایان لە کاتی سەردانی کردن و چاکردنی ئۆتۆمبیلەکانیان دەتوانن سوود لە داشکاندنەکانیان وەربگرن و بەردەوامیش لە هەوڵداین بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری مامۆستایانی خۆمان بکەین و لە ئایندەدا شتی تریشمان دەبێت کە جێگای دلخۆشی مامۆستایان دەبێت.
لای خۆشیەوە عەدنان ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیان بۆ زایەڵە وتی: بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ نەخۆشانەکەماندا ئەنجامیانداوە هەموو ئەومامۆستایانەی کە هەڵگری ئەو پێناسەن کە بەتایبەت بۆ ئەو مەبەستە بۆیان کراوە لەکاتی سەردانیکردن بۆ نەخۆشخانەکەمان لەبەشەکانی نەشتەرگەری و پشکنین و دەرمان  داشکاندنیان بۆدەکرێت  
ڕونیشی کردەوە: مامۆستایان لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی ئەو کارتەوە لەو نەخۆشخانەو مۆڵ و بازاڕ و وێستگەی سوتەمەنی و سەرجەم ئەو شوێنانەی کە سەربە کۆمپانیای قەیوانن داشکاندنیان بۆ دەکرێت و نرخی داشکاندنەکانیش بەپێی جۆراو جۆرە .