مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی قبووڵکراو نییە

(0) / زایەڵە مەسرور بارزانی حکومەتی هەرێم دادگای فیدراڵی


Feb 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند کە "بڕیارەکە بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان شەممە 19-2- 2022لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەکان، لەگەڵ ئیلیسا سلۆتکین و ئادەم شیف ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێنراوێک کە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق کرد لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند "دووپاتمان کردەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات."