تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
(0) /
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به‌هاوسه‌ره‌كه‌یداو سوتاندبوی دواتر هه‌ڵاتبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوێكی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه له‌سه‌دا (75)ه. هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان.
پاش ڕووداوه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی 406, 31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: