فڕۆکەیێکی شەڕکەری ئێرانی کەوتەخوارەوە

(0) / / ایران / زایەڵە فڕۆکە شەڕکەر تەورێز


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکەیێکی شەڕکەری جۆری F-5 لە شاری تەورێز کەوتەخوارەوە و تەقییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دوشەممە) فڕۆکەیێکی شەڕکەری ئێرانی لە جۆری F-5 لە ناو شاری تەورێز و لە نێزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەم شارە کەوتە خوارەوە و تەقییەوە.

پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی شەهید فەکووریی تەورێز لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند هۆکارەکانی ڕووداوەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.