بەرپرسێکی ئێرانی؛ ڕێککەوتن لە ڤیەننا دەستپێکی وەرزێکی نوێیە لە پێوەندییەکانی تاران و وڵاتانی هاریکاری کەندوا
/
ایران
/
zayeLe
زایەڵە
کەنداو
ئەتۆمی
تاران
هاریکاریی کەنداو
ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری کۆماری ئیسلام ئێران لە ڤیەننا هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی، بە دەستپێکی وەرزێکی نوێ لە پێوەندییەکانی نێوان تاران و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری کۆماری ئیسلام ئێران لە ڤیەننا بۆ کەناڵی جەزیرە، وتی: هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی دەستپێکی وەرزێکی نوێیە لە پێوەندییەکانی نێوان تاران و وڵاتانی ناوچە بە تایبەت وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس.
وێڕای ئاماژەی بەوەش کە بەروارێکی دیاریکراو بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا دیاری نەکراوە، وتی: یەکەمایەتی، چارەسەرکردنی هەموو ئەو پرسانەیە کە ماون .
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئیسرائیل هیچ دەورێک لە دانوستانەکانی ڤیەننا نابینێت، کەوایە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئەنجامەکان نابێت.
ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری کۆماری ئیسلام ئێران لە ڤیەننا ڕاشیگەیاند ئەوەی بۆ وڵاتەکەی گرینگە جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە درێژخایەنە و تاران هەر هەر هەنگاوێک پێویست بووبێت، هەڵی گرتووە و واژکردنی ڕێککەوتنەکە بەستراوە بە بڕیاری واشنتۆن.
تێبينيێك بنێرە: