قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: سبەی بەنزینی عێراقی دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق بەنزین


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
قایمقامی سەید سادق ڕایگەیاند کە سبەی بەنزینی عێراقی دابەشدەکرێت.
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە سەر داواکاری زۆری هاوڵاتیان و شۆفێرانی قەزای سیدسادق پاش هەوڵ وماندوونێکی زۆر  چەندین جار سەردان و داواکار نوسراومان بۆ هێنانی بەنزینی عێراقی ئاراستەی لایەنی پەیوەندی دار کرد ، تا هاووڵاتیان و شۆفێرانی قەزاکەمان بێ بەش نەبن لە و جۆرە بەنزینەکه تاڕایەکی باش لە  جۆری باشە و  نرخی هەرزانە و سودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت .
وتیشی، خۆشبەختانە سبەی ڕۆژی سێشەممەکاتژمێر ٨ ی سەر لە بەیانی بەنزینی عێراقی لە جۆری نۆرماڵ بە نرخی (٦٩٠) دینار لە بەنزینخانەی یاوەر دابەش دەکرێت .
کامەران کەریم