دوو کرێکار لە سلێمانی لە کاتى کارکردندا گیانیان لەدەست دا

(0) / / اجتماعی / سلێمانی کرێکار هەرێمی کوردستان کارەبا زایەڵە


Feb 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى رایگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە  دوو کرێکار لەکاتى کارکردن لە یەکێک لە هۆتێلەکانى شارى سلێمانى بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانیانلەدەستدا”.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى بەSNNی رایگەیاند “ئەو دوو کرێکارە لە ژێر زەمینى یەکێک لە هۆتێلەکان کاریان کردووە بەهۆى ئەوەى ئەرزەکە تەڕ بووە، تەزووى کارەبا لێیانى داوە و مردوون”.

وتیشى: “ئەو دوو کرێکارە کارمەندى هۆتێلەکەن و تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 31 ساڵیدایە”.

ئاماژەى بەوەشکرد “لە ئێستادا تیمەکانمان رۆشتوون بە دواى تەرمەکاندا و دەهێنرێن بۆ نەخۆشخانەى شار و رێکارە پزیشکییەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.