سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سەرای سلێمانی بەسەردەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی گەشتوگوزار


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
لە چوارچێوەی دیدار و سەردانەکانی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکان،  لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە نزیکەوە سەرای سلێمانی بەسەر کردەوە کە کۆنترین بینای شاری سلێمانییە و لە ساڵی ۱۹۲٦ لە ناوەڕاستی شارەکەدا بنیاد نراوە و پێکهاتووە لە گۆڕەپانێکی گەورە و ٤٦ ژوور.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە یاوەری عەلی ڕەووف بەرێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی و شێرزاد شانێڵ کەسایەتی ناسراو و ڕەسەنی شاری سلێمانی سەردانی بینای دێرینی سەرای سلێمانیان کرد کە لەئێستادا بەشێکی بیناکە کافێ و چێشتخانەیەکی تیادا جێگیرکراوە.
سەرباری سەرنج و تێبینی زۆری سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لەبارەی شوێنەکەوە، ڕایگەیاند لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەت دەبین تاوەکو بتوانرێت ڕێکارێکی گونجاو بدۆزرێتەوە و لە ئاستی گرنگی مێژوویی و شارستانییەتی سەرای سلێمانی بێت.
کامەران کەریم