ئێران: بابەتی کەم بەڵام گرینگ لە ڤیەننا یەکلانەبوونەتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڤیەننا


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە ئێستادا بابەتی کەم، بەڵام زۆر گرینگ لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ماون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند؛ لایەنی ئەمریکی تا ئێستا قسە و پەیامی ئەرێنی بووە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی بەو ئاڕاستەیە و نیشاندانی نیازپاکی هەڵنەگرتووە.

ناوبراو لە پرێس کۆنفڕانسێکدا پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەمان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێستا بابەتی کەم بەڵام گرینگ لە ڤیەننا بۆ یەکلاکردنەوە ماوە، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بە لایەنی ڕۆژئاوایی لە دانوستانەکان ڕاگەیێندراوە کە تاران قەت پاشەکشە لە مافە ڕەواکانی ناکات و ئەوە بە هێڵی سوور دەزانێت و ئەمەش گۆڕانی بەسەردا نایێت.