په‌یامێكی نوێ له‌به‌غداوه: به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای بودجه تێناپه‌ڕێندرێت
(0)
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق تێناپه‌ڕێندرێت، هاوكات هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕیاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند، به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌سته‌مه، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار كه دیارترینیان په‌یوه‌ندی سیاسی، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، دروستكردنی حكومه‌تی داهاتو و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیروون به ئه‌گه‌رێكی دووری ده‌زانێت پرۆژه‌یاساكه به ده‌نگی زۆرینه و به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد تێپه‌ڕێندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 8-2-2021، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوایین کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق ئه‌نجامده‌دات، هه‌ر ئه‌مڕۆش شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات.
تێبينيێك بنێرە: