قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی دارین دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بلیارد سلێمانی


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی هەبونی مناڵی خوار (18)ساڵ لەشوێنەکەیدا و نەبونی مۆڵەت، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی دارین دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند  ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی هەبونی نەوجەوان لەشوێنەکەیدا و پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەت، لیژنەی مەلەوانگەی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت، بەفەرمانی قائیمقام، هۆڵی بلیاردی دارین لە دو سایدی گەڕەکی بەکرەجۆی تازەی شاری سلێمانی دادەخات.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم