ڕۆشنبیرێک بۆ زایەڵە: ئەمریکا هەمیشە پشتی لەوهێزانە کردووە کە هیوایان پێی هەبووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەمریکا خەیانەت


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

لوقمان محەمەد جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە "ئەمریکا وەک دەوڵەت و زلهێزێک هەمیشە پشتی لەو هێز و لایەنانە کردوە کە هیوایان پێی هەبووە."

لوقمان محەمەد ڕۆشنبیر بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمریکا وەک دەوڵەت و زلهێزێک بە تایبەتی لە پاش هەرەسی بلۆکی سۆسیالیستی، لە زۆر جێگای دونیا، خاوەن نفوز و هێز بوە، بەڵام ئەم هێزە زەبەلاحە، لە مێژووی خۆیدا وەک بڵێی بوبێتە نەریت و خویەکی خراپ، و لە چوارچێوەی مەبدەئی سیاسەت بەرژەوەندییە، هەمیشە پشتی لەو هێز و لایەنانە کردوە کە هیوایان پێی هەبووە، ئەکرێ بڵێین ئەوە نەریتی ئەمریکیەکانە و پشت پێبەستنیان تەنها خۆ خەڵەتاندن و هەنایەساردی لە دوایە. نمونەش زۆرن لەمێژوودا .

وتیشی، بۆیە کەسێکی وەک موبارەک دەڵێ ئەوەی بەعەبای ئەمریکیەکان خۆی پۆشتەکاتەوەهەمیشە ڕووتە  بینیمان لە   میسردا بۆ موبارەک و لە ڕۆژ ئاوای کوردستان بۆ هێزی کوردی و لەباشور بۆ شۆڕشی ئەیلول  بۆیە ڕوونە ئەو دۆستی نییە لەدەرەوەی جوگرافیای خۆی بەڵکو بازاڕ و باخەڵ گەرمی دەوێ و بۆ ئەوەش هەر سەوداو مامەڵەیەک دەکا.

کامەران کەریم