ڕوداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو قوربانی لێکەوتەوە

(0) / / اجتماعی / هاتوچۆ ڕووداو قوربانی چەمچەماڵ


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش بریندارە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش برینداربوە دانیشتوی رواندزن.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن (٤٠) ساڵە و دوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێ و بریندارەکانیش لەژێر چاودێریدان.
کامەران کەریم