تەقەكەرێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەقەکەر سلێمانی ڕزگاری


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری  تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە سنوری بنكەی پۆلیسی ڕزگاری ڕویدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .

لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، ك ، غ ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کامەران کەریم