قائیمقامیه‌تی سلێمانی: گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان مه‌كڕن
/
اجتماعی
/
زایەڵە
سلێمانی
گۆشت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات مه‌یكڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر چوار ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه، داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن وده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كرد، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێن بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌وپێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: