دادگای فیدڕاڵی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ڕەتکردەوە
(0) /
دادگای فیدڕاڵی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بڕیاری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت بە بڕیاری پەرلەمان بێت نەک سەرۆکایەتی.
دوای ئەوەی 7ی شوبات پەرلەمانی عێراق نەیتوانی کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆکایەتی کۆمار جارێکی تر دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە بۆ تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆککۆمار.
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی "کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نییە ئەو بڕیارە بدات و پێویستە پەرلەمان جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکاتەوە."
وتیشی، "بەڵگەیەکی دەستوری یاخود یاسایەک نییە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بتوانێت ئەو کارە بکات."
تێبينيێك بنێرە: