تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو

(0) / / اجتماعی / زایلە تاوان سلێمانی


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان لەڕانیەی سەربەئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی لەشاری سلێمانی دزیبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ دزراوە، دەستبەجێ‌ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد بكەن بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، دوای لێكۆڵینەوەكان شوێنی ئۆتۆمبێل و تۆمەتبار دۆزرایەوەو توانرا بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە تۆمەتبار لەڕانیە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە تۆمەتبار هەستابوو بەدزینی و گۆڕینی تابلۆكەی.

لەئێستادا تۆمەتبار (د ، ع ، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کامەران کەریم