پۆلیسی سلێمانی تەقەكەرێكیان دەستگیركرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس سلێمانی


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن لە گەڕەكی سەرچنار تەقەكەرێكیان دەستگیركرد

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیس لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، "دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی سەرچنا دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی تەقەكردنەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی كردووە بۆیە دەستبەجێ‌ تۆمەتبارەكە دەستگیركراو دەستیش گیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە تەقەی پێكردبوو."

"لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ح ، س ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە."