ئاوات محەمەد: پرۆژەی سەوزکردنی گۆیژە سەرکەوتوو بووە و قۆناغە قورسەکەمان تێپەڕاند

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوات محەمەد گوێژە


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەگەڵ کۆمپانیا بەشدارەکان گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کارەکانی سەوزکردنی گۆیژە و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەشدار لە سەوزکردنی شاخی گۆیژە کۆبووەوە، گفتوگۆکرا لەبارەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی پرۆژەی سەوزکردنی گۆیژەو بەرنامەی وەرزی بەهارو هاوین بۆ پاراستنی دارستانەکان.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا نەتوانرابوو بکرێت، بە هاوکاری کۆمپانیاکان توانرا بکرێت و سەرکەوتوو بێت،

ساڵێکی زۆر قورس و گرنگ و پڕلە کێشەمان تێپەڕاند، ئێستە گەیشتوین بەقۆناغێکی باشتر و کارمان پاراستنی ئەو نەمامانەو گەشەکردنیانە، لەبابەتی دارمانڕشتن و ئاگربڕو دابینکردنی ئاو بۆ پاراستنی نەمامەکانیش هەموو کارێکی پێویست دەکەین.

نوێنەری کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوە کرد کە بەشی هەرەزۆری نەمامەکان گەشەیان کردووەو ئەو نەمامانەی کە وشک بوون، لە جێگەیان نەمامی تریان رواندووە، کاری داهاتوشیان رشتنی دەرمانی قڕکەری گژوگیاو دروستکردنی ئاگربڕە.

بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند کاری ئەو کۆمپانیانە بەتەواوی سەرکەوتوو بووەو ئەوەی لەسەر حکومەت بێت لەرووی دابینکردنی نەمامەوە ئەنجامی دەدات و لە هەموو ئەو شوێنانەش کە پێویستە ئاگربڕ دروست دەکەین بۆئەوەی کەوتنەوەی ئاگر زیان بە نەمام و دارستانەکان نەگەیەنێت، بۆئەو مەبەستەش کۆبونەوەی لیژنەی فریاگوزاری ئەنجام دەدەین.

کامەران کەریم