قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: ئەمڕۆ دەستدەکرێت بەدابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزاکەماندا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەید سادق قەزا نەوتی سپی


Mar 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دەستدەکرێت بەدابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزاکەدا.

دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی   ڕاگەیاند،   هاووڵاتیانی خۆشەویستی قەزای سیدسادق، لە ئێستادا بەڵێنی تەواومان پێدراوەبەدابەشکردنی(نەوتی سپی) بە هەموو ئەو خێزانانەی کە کارتی نەوتیان هەیە ودانیشتوو قەزای سیدصادقن ،بەداخەوە ، ئێمە لە سەرەتای هاتنی وەرزی زستان دا، پاش ئەوەی چەندین جار بە نوسراوی فەرمی داواکاری هێنانی نەوتی سپی بۆ  قەزاکەمان و هاووڵاتیان کرد ، بەڵام بە هۆی هۆکاری نەبوونی نەوتی سپی نەتوانرا بۆمان دابین بکەن .

وتیشی، سەرەڕای ئەوەی بەرەو وەرزی بەهار و گەرمادەڕۆین و پێویستی هاووڵاتیان بە نەوتی سپی کەم بووە ، ئەمڕۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی نەوت لە سەرجەم گەڕەک و کۆلان و گوندەکانی سنوری قەزای سیدصادق بە بڕی (٢٠٠) لیتر بۆ هەر خێزانێک بە نرخی (٥٥) هەزار دینار ، ئەو خێزانانەی سالی (٢٠١٩) نەوتیان وەرگرتووە ، بەتایبەت گەڕەکی شیخان نەوتیان پێ نادرێت ، بەهۆکاری ئەوەی کارتی نەوتەکە تەنها  رەسیدی (٣) بەرمیلی تیدایە  ئەمەی ئیستا بەرمیلی (٣)سێهەمە .

ڕونیشیکردەوە، داواکاریم لە هاووڵاتیان ،هاوکاری تەواوی تیمەکانمان بن، پێویست بە ریزکردنی بەرمیل ناکات و هەر خێزانێک لە بەر دەرگای خۆی بەرمیلەکەی دابنێت و نەوت نادرێت بەو بەرمیلانەی لە ناو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلی سێ تایەدان .

کامەران کەریم