هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لەسەر هێرشەكەی هەولێر

(0) / / عراق / زایەڵە هەولێر مووشەک


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان داوا دەكەن بەپەلە لیژنەیەك لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر لەلایەن حكومەت و پەرلەمانەوە دروستبكرێت..

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە هەواڵی میدیا عێراقییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی هومام حەمودی كۆبوونەوە و تاوتوێی کۆبونەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان کرد و جەختیان لەبەردەوامی کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە لەپێناو گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش کە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتیمانی، كە مافی پێکهاتەکانی و کۆی لایەنەکانی دیکەش بپارێزرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هێرشەكانی سەر هەولێر كراوە و داوا کراوە بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکبهێنرێت لەلایەن حکومەت و پەرلەمانەوە، بۆ گەیشتن بە ڕاستی ڕووداوەکە و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتانی دراوسێ.

چوارچێوەی هەماهەنگی داواشیكردووە، لەهیچ لایەک خۆشنەبن کە سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات و کۆی ئەو دەروازانەش دابخرێن کە لەڕێگەیەوە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکرێت.