باڵیۆزی ئێران: هێرشەکان بۆ سەر هەولێر شکاندنی سەروەری عێراق نییە، بەڵکوو دژی بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیلە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق مەسجدی ئێران هەولێر ئیسرائیل


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئێران جەختی لە سەر ڕێزگرتنی وڵاتەکەی لە سەرەوەریی خاکی عێراق گرت و ڕایگەیاند هێرشەکان بۆ سەر هەولێر دژی بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیل بووە، نەک عێراق و نەک ئەمریکاش.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران وتارێکی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی "کەرامەتی ئینسانی لە وێژمانەی حسێنی" پێشکەش و جەختی لەسەر ڕێزگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سەروەریی، گەل و حکوومەتی عێراق کردەوە.

مەسجدی وتی: هێرشی مووشەکی ئەمدواییە بۆ سەر هەولێر دژی سەروەریی عێراق نەبووە، بەڵکوو کاردانەوە بوو دژی زایۆنییەکان و بنکەی سیخوڕیی موساد.

ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێز لە سەروەریی عێراق و حکوومەتی ئەو وڵاتە دەگرێت.

مەسجدی بە هێنانەئارای ئەم پرسیاراە کە "بۆچی هێرش دژی عەین ئەسەد ئەنجام درا؟ وەڵامی دایەوە و وتی "لەبەر ئەوەی ئەمریکییەکان ئەبومەهدی موهەندس و قاسم سولەیمانی – یان لە خالی عێراق شەهید کرد و دەبوو وەڵامێکی ئەوان بدرێتەوە، ئێمە لەو کاتەدا بە تەنیا کاردانەوەیێکمان هەبوو و ئەویش لە عەین ئەسەد بینرا، لەم کاتەشدا ئەو هێرشە دژی سەرەوەریی عێراق نەبوو، بەڵکوو وەڵامێک بە ئسرائیل بوو.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، وتیشی: لە کوردستان بنکەیەکیان بۆ ئیسرائیلییەکان دروست کرد و لەوێوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکی دەکرا، کۆماری ئیسلامی لەسەر ئاسایشەکەی سازش ناکات و ئەمە چەندین جار بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وترا، بەڵام بە داخەوە ئەم بنکە دژی ئاسایشی ئێران کەوتەکار و وەڵامی ئێرانی بەدواوە بوو.

مەسجدی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئەمە پێوەندیی بە سەروەریی عێراقەوە نییە و بێ ڕێزی بە گەل و حکوومەتی عێراق نەبوو، ئێمە دەمانەوێت ئێوە شەڕی ئەمانە (ئیسرائیلییەکان) لە ناوچە ببڕن و ئەم کارانە ئەنجام نەبێت، ئەگەر ئەمە نەهاتەدی، ئایا دەکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر کردەوەکانی ئیسرائیل دژی ئاسایشەکەی دەستەوەستان بێت؟ ئەم کاردانەوە (هێرشی مووشەکی) دژی زایۆنییەکان بوو، نەک دژی ئەمریکییەکان یان عێراق.

 باڵیۆزی ئێران لە عێراق جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەم هێرشەس سەربازییەی ئێران دژی ئەمریکا و باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە نەبووە و ئەوەی کە باسی لەم چەشنە دەکرێت جێی پرسیارە.