1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵيبجە ئێران کیمیایی


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەردەم بەدەم بریندارانی چەکی کیمیای بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگاری هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێکی ڕایگەیاند،  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەلەبجە هاوڕێ لەگەل بەڕێوبەری گشتی شەهیدان وئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد و لەلان د. ئازا مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە پێشوزایلێکرا.

هاوکات  پزیشکانی پسپۆڕی بەسەر کردەوە، پارێزگاری هەڵەبجە بە ناوی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کردن و ڕایگەیاند ئەم هەڵوێستەی ئێستا و ڕابردووی ئێوە لەیاد ناکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بەدەم بریندارانی چەکی کیمیاوییەوە بووە .

وتیشی،  سوپاسی یەکێتی نیشیمانی کوردستان دەکەین کە دوو ساڵە ڕێگای دووری برینداران نزیک دەکاتەوە و ئەم هەوڵێستەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و ئامادەیی خۆشی بۆ پشتیوانی پزیشکەکان دەربڕی.

کامەران کەریم